عەفرین وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گوتی عەفرین چۆڵ بووە خەڵکی مەدەنی تێدانەماوە، لەوەڵامدا هەزاران کەس لە دانیشتوانی عەفرین رژانە سەر شەقام.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤-٢-٢٠١٨، به‌ دروشمی “به‌ ئیراده‌ی گه‌ل، هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین تێکده‌شكێنین، بژی به‌رخۆدانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌، بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین و چەندین درووشمی دیکە) هەزاران دانیشتووی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، بە دەهۆڵ و زوڕناو هەڵپەڕکێ، رژانە سەر شەقامەکان و گوتیان، کە بە ئیرادەی گەل، هێرشەکانی تورکیا دەشکێنین.
زەماوەندی دانیشتوانی عەفرین، له‌ مه‌یدانی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد و تاوەکو به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم. رەخنە لە بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەو هێرشانە گیرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com