تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتییە، تا ئێستا له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هیچ ریككه‌وتنێكی سیاسی نەکراوە.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محەمەد، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، تا ئیستا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محەمەد، نه‌خراوه‌ته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ریككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند”هه‌تا ئیستا هیچ وتووێژێكی فه‌رمی، بۆ پیكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ نییە، به‌ڵام له ڕووی یاساییه‌وه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی یه‌كێتییه”.
تەلار لەتیف ئەوەش ئاشکرادەکات کە” له ئه‌گه‌ری پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كشاوه‌ته‌وه”.
هەروەها رایده‌گه‌یه‌نێت، کە هیچ ریككه‌وتنێكی سیاسی نی یه كه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرابێت چونكه دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی كوردستان دایه ، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی بۆی دریژكراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پیویسته یاسایی بۆ هه‌مواربكریته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، هه‌تا ئیستا لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌ر له حكومه‌ت ماون و ئۆپۆزسیۆن نین چونكه ئه‌و حیزبانه پاریزگاریان لایه و ل حكومه‌ته خۆجێیه‌كان به‌شدارن بۆیه ئه‌وانیش به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان.