پرۆسەی وردبینی لەوەزارەتێکی دیکەی حکومەتی هەرێم دەستی پێکرد

0

 

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی ورزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئایینی حکومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی دەست دەکەن بەکارەکانیان. پڕۆسەکە لەماوەی هەفتەکدا کۆتایی دێت.

بەپێی بڕیاری بەغدا، بەمەبەستی ناردنی موچەی فەرمانبەران، وردبینی لەلیستی موچەی هەموو وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمدا دەکرێت. ئەمڕۆ پرۆسەکە گەیشتە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند”ئەمڕۆ ئامادەکاریی تەواو کرا، بەمەبەستی دەستپێکردنی پڕۆسەی ووردبینی لە لیستی موچەی فەرمان بەرانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ لیژنەکە دەست بەکارەکانی خۆیان دەکەن و، پڕۆسەی ووردبینییەکە لەماوەی هەفتەکدا کۆتایی دێت”.

نەبەز ئیسماعیل گوتی”ژمارەی فەرمان بەرانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی  ١٥ هەزار فەرمانبەر دەبێت”.

گۆتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رونیشیکردەوە، کە ئەمڕۆ وەزارەتەکەیان کۆبوونەوەیەکی گشتی لە نێوان بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم بەرێوبەرە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەبووە.، لەەو کۆبوونەوەیەدا، سەرجەمیان فۆڕمێكی تایبه‌تی‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیڕاقه‌وه‌ نێردرابوو، وەریان گرتووە و لەو فۆڕمەدا ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی یەکانیان دەنوسن، کە زانیاری وردی تێدایە پڕدەکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com