گۆڵدمان ساکس: نرخی نەوت دەگاتە 82 دۆلار

0

نوچەنێت: روداو

بانکی بەناوبانگی گۆڵدمان ساکس پێشبینییەکانی خۆی بۆ نرخی نەوت لە ماوەیەکی کورتخایەندا بەرێژەی سەدا 33 بەرزکردەوەو رایگەیاند ، بازاڕی نەوت زووتر لەوەی کە پێشبینیدەکرا هاوسەنگ بووە.

گۆڵدمان ساکس رایگەیاندووە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە بۆ 75 دۆلار و لە ماوەی شەش مانگیشدا دەگاتە 82 دۆلار و 50 سەنت.

شرۆڤەکارانی بانکی گۆڵدمان ساکس رایانگەیاندووە ، بازاڕی نەوت 6 مانگ زووتر لەو ماوەیەی کە پێشبینی دەکرا، هاوسەنگ بووە و قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی جیهان لە کۆتایی ساڵی 2017 دا بەرەو کەمبوونەوە روێشتووە، لەبەر ئەو خواستە بەهێزەی کە بۆ نەوتی خاو درووستبووە.

بەپێی دوایین راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، لەبەر کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ڤەنزۆێلا، رێژەی پابەندبوونی بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک بە رێککەوتنەکەیان لە ئاستێکی بەرزدابووەو ئەوەش یەکێک بووە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی نەوت.

هەفتەی رابردوو هەر بەرمیل نرخی نەوت بە نزیکەی 69 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com