نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی، جەخت لەوەدەکاتەوە، کە تورکیا چاوی تەماحی لە سەر هیچ وڵاتێکی دیکە نییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانەی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پرسی عەفرینیان تاوتوێ کرد.
بە پێی سەرچاوەکان لە تورکیا، ئەردۆغان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تروکیا بۆ سەر عەفرین، ماکرۆنی دڵنیا کردووە .
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەردوو لایەن لەم دیدارەدا، ئەنجامەکانی کۆنفڕانسی سوچی و پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و پاریسیان تاوتوێ کرد.
کۆشكی ئەلیزێ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ماکرۆن و ئەردۆغان سەبارەت بە هاوکاری فەرەنسا وتورکیا، بۆ داڕشتنی نەخشەرێگایەکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی سوریا لە ئایندەیەکی نزیکدا، رێککەوتوون.
سەرۆکی فەرەنسا، پێشتر هۆشداری داوەتە تورکیا و ئەنقەرەی ئاگادار کردۆتەوە، کە ئەگەر بیهەوێ عەفرین داگیر بکات. فەرەنسا کاردانەوە و هەڵوێستی جیاوازی دەبێت.