مالیکی دەچێتە جێگای عەبادی

0

نوچە-ئیسنا

جێگری سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، هەندێک لایەن بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان پلانگێڕی دەکەن. بۆیە داوا دەکەم گەلی عێراق لەم بارەیەوە وریا بێت.

نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق هەروەها دەڵێت، بە هۆی سەرکەوتنەکانمان بۆ سەر داعش  و پاراستنی دەستکەوتەکان. پێویستمان بە رێککەوتنی سیاسی هەیە.

مالیکی جەخت لە سەر زۆرینەیەکی سیاسی بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز دەکاتەوەو پییوایە”تەنها بە رێگەی زۆرینەیەکی سیاسییەوە، دەکرێ دەوڵەتێکی بەهێز بنیات بنرێت”.

لە بارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، مالیکی گوتی”دەبێ هەوڵی گۆڕینی سیستمی سیاسی ئێستا و پێکهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی بدرێت. خۆکاندیدکردنم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پێویستی بە پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گەورەتر هەیە، کە لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان یەکلادەکرێتەوە”.

لە بارەی هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە، مالیکی خوازیاری مانەوە ی ئەم هێزەیە و دژایەتی خۆی لە گەڵ داماڵینی چەک لەم گروپە خستە روو. دڵناییشی دا تا کاتێک حەشدی شەعبی بوونی هەبێت، ئەمن و ئاسایشی عێراق پارێزراە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com