کوردە فەیلییەکان داوایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن

0

نوچە-هەولێر

کۆمەڵەی کوردە فەیلییەکان داوا دەکەن، کورسی کۆتایان لە پەلەمانی کوردستان بۆ تەرخانبکرێ، یەکەم لایەنیش کە لەگەڵی باس دەکەن پارتی دیموکراتی کوردستانە.

سامی فەیلی، سەرۆکی کۆمەڵەکە، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خەسرۆ گۆران سەرۆکی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو بابەتەیان تاووتوێ کردووە.

خەسرۆ گۆران جەختیکردووەتەوە، کە کوردانی فەیلی توشی گەلێ ستەم و چەرمەسەری هاتوون و مافی خۆیانە بەشداری کارایان لە دەزگاکانی راپەڕاندن و یاسادانای کوردستان و عێراق، هەبێ.

سەبارەت بە داخوازییەکەشیان بەڵێنیداوە، لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوتوێی بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com