نوچەنێت-هەولێر
ئەندامێکی لێژنەی دەستپاکی (نەزاهە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئەو لێپرسینەوانەی دەرهەق بە بەرپرسان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێن، سیاسین نەک یاسایی.
ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی دەستەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێ “لە لێپرسینەوەکاندا، سەرنج دەخرێتە سەر وەزیرە کورد و سوننەکان، ئەوانی تر بەدورن لە لێپرسینەوە”.
نورەدین هەروەها دەڵێ “بەداخەوە ئەم بابەتە بۆ مەبەستی سیاسی بەکاردەهێنرێ زیاتر لەوەی بابەتێکی یاسایی بێ، بەڵگەش ئەوەیە ئەو وەزیرانەی دوورخراونەتەوە دادگایی نەکراون و دەسەڵاتی دادوەریی داوای٧ نەکردوون، ئەوەش دەریدەخات ئەوانە تاوانیان لە ئەستۆدا نییە، بەڵکو تەنیا سەرکۆنەی سیاسی کراون”.