بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە، وەزارەتی تەندروستی راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت
‎وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، راگەێندراوێک بۆ رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە  بڵاوکردەوەو، تێیدا داوادەکات، هاوڵاتیان بە هەڵبژاردنی شێوەژیانی تەندروست، خۆیان لەم نەخۆشییە بپاریزن.

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە راگەێندراوەکەدا دەڵێت “لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی نەخۆشیەکە تاوەکو ئێستا لە خوار ستاندەردی پێشبینی کراوی ساڵانەیە. بەجۆرێک لەو وڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجەیان بەرزە ساڵانە زیاتر لە ۳۰۰ کەس توشی شێرپەنجە دەبن لە هەر سەد هەزار، لە کاتێکدا لەو وڵاتانەی ڕێژەی شێرپەنجە نزمە ساڵانە کەمتر لە ۱۰۰ کەس توشی شێرپەنجە دەبن . ئلە هەرێمی کوردستان، لەساڵی رابردوودا، ۹۲ کەس لە هەر سەد هەزار هاووڵاتی تووشی شێرپەنجە بوون بەکۆی گشتی ٤٨۰٨ نەخۆش لەو ساڵەدا.”

٤-٢ ی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەیە، نەخۆشییەکی کوشندەیەو ساڵانە زیاتر لە٨ ملیۆن کەس دەکوژێت و زیاتر لە ۱٤ ملیۆن دوچاری دەبن.

خاڵس قادر،  هۆکاری زیاد بوونی شێرپەنجە لە جیهان، بۆ ئەوە دەگەڕێنێەوە”پەیوەستە بەشێوازی ژیانی ناتەندروست، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولیەکان، قەڵەوی و کەم جوڵەیی و وەرزش نەکردن لەگەڵ خواردنی خواردنە لە قوتووکراو و ئامادەکان و خێراکان، هاوکات کەم خواردنی سەوزەو میووە هۆکارێکی ترن ، ئەمە وێڕای زیادبوونی گەشەی دانیشتوان و  تێکڕای تەمەن لەگەڵ پیسبوونی ژینگە”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی تەندروستی داوادەکات، بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە، هاوڵاتیان شێوەژیانی تەندروست هەڵبژێرن” لە رۆژی جیهانی نەخۆشیەکەدا لە کوردستان، چالاکی و هەڵمەتی هۆشیاری بەڕێوە دەچێت، هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کراوە شێوازێکی ژیانی تەندروست هەڵبژێرن بۆ دووربوون لە مەترسیەکانی ئەم نەخۆشییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com