لیژنەیەکی کوردی، لەگەڵ عیراق گفتوگۆ لەسەر بودجە دەکات

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکی فەنی لەگەڵ حکومەت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجە، دروستکراوە. ئەگەر نەگەینەرێککەوتن بەردەوام دەبین لەبایکۆت. 

له‌ ساڵانی رابردوودا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق، به‌ رێژه‌ی١٧% دیاریكرابوو، به‌ڵام بۆ ساڵی ٢٠١٨ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ  ١٢.٦٨% كه‌مكرده‌‌وه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پرسی بودجە رایگەیاند”لیژنەیەکی فەنیمان لەگەڵ حکومەتی عێراق، دروستکردووە کە چوار ئەندامی کورد لە لیژنەی دارایی تێدایە. بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق، داواکارییەکانی کورد و پشکی کورد لە بودجەدا”.  

سەبارەت بە شکاندنی بایکۆتی فراکسیۆنە کوردییەکان لە سەر پرسی بودجە، مەسعود حەیدەر، گوتی”تاکو ئەو لیژنە فەنییەی، کە دروستمانکردووە بۆ دانوستان و کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەت، نەگاتە رێککەوتن، بایکۆتی هەر دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەین کە پەیوەندی بەبودجەوە هەبێت”. 

هەروەها جەختی لەوەکردەوە ، کە ئەوان دانوستان و کۆبوونەوە دەکەن و داواکاری فراکسیۆنە کوردیەکان دیارە و لە چوارچێوەیەشدا، دانوستاندن لەگەڵ حکومەت،دەکەن” ئەگەر بەرێککەوتن نەیکەن، نە دەنگ بەبودجە دە دەین، نە بەشداری گفتوگۆکانی دەکەین”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com