تایبه‌ت:نوچه‌نێت
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ داوایه‌كی فه‌رمیمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه بۆئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له جیاتی كۆمسیۆنه‌كه‌ی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، یه‌كێك له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داوای كردوه كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له جیاتی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شێروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به داواكاری لایه‌نێكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌جیاتی كۆمسیۆنه‌كه‌ی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات رایگه‌یاند، تا ئیستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌ریمی كوردستان، هیچ داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی ئاراسته نه‌كردوین، کە له‌جیاتی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌په‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بكات.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی یاسای ٤ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه‌كی هه‌رێم بێجگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، چونكه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یاسا و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی.
شیروان زرار دەڵیت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، كۆمسیۆنێكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستانه و به رێککەوتنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربوه. بۆیه بۆ هه‌موو ئه‌م كۆمسیۆنه سەرپەرشتی هەموو هەڵبژاردنێک لە هەرێم، دەکات.