نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌كه بۆئه‌وه‌ی مامۆستایان حه‌سانه‌ی یاساییان هه‌بێت و له ده‌ستدرێژی بپاریزرێن.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا له په‌رله‌مانی عێراق، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه یاسای پارێزبه‌ندی بۆ مامۆستایان په‌سه‌ندكرا. به‌پێی به‌شێكی پڕۆژه یاساكه، له‌كاتی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مامۆستایان، كه‌سی ده‌ستدێژی كار به سزای زیندانی كردن سزاده‌درێت. به مه‌رجێك له ٣مانگێك كه‌متر نه‌بێت و له ٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوكریه ئیسماعیل ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه پارێزبه‌ندی ده‌داته مامۆستایان له كوردستان رایگه‌یاند، به‌پێی یاسا هه‌ر یاسایه‌كی په‌رله‌مانی عێراق بۆئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش جێگیربكرێت. پێویستی به هه‌ندێك له رێكاری یاسایی هه‌یه له په‌رله‌مان، پێویسته به واژووی ١٠ په‌رله‌مانتار ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنێكدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بخرێتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له هه‌رێم.
شوكریه ئیسماعیل دەڵێت، لیژنه‌یه‌كی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سه‌رقاڵی داڕشتنی پڕۆژه یاسایه‌كه بۆئه‌وه‌ی له‌و رێگایەوە پارێزبەندی بدرێته مامۆستایان و له ده‌ستدرێژی بپاریزرێن.
شوكریه ئیسماعیل هەروەها دەڵێت، هێشتا پرۆژه یاساكه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان، كه تایبەته به پارێزبه‌ندی بۆ مامۆستایان، نه‌گه‌یشتوه‌ته په‌رله‌مان، چونكه پێویستی به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتر هه‌یه.