شێواندنی تەرمی کچە شەڕڤانەکە، ناڕەزایی ناوخۆو دەرەوەی لێکەوتەوە

0

نوچەنێت

شێواندنی تەرمی کچە شەڕڤانێك، ناڕەزایی ناوخۆی دەرەوەی لێکەوتەوەو، بە کارێکی قێزەوەن باس دەکرێت.

ماوەی ١٤رۆژە، سوپای تورکیا، بە هاوکاری بەشێک لە میلیشیای سوپای ئازاد، هێرشێکی بەناوی چڵە زەیتون، بۆ سەر شاری عەفرین-ی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووەو تا ئێستا بەردەوامە.

دەزگاكانی چاودێری مافی مرۆڤ و چالاكوانانی مەدەنی سوریا، نیگەرانن لە شێواندنی جەستەی شەڕڤانێكی كورد، دوای شەهیدكردنی لەلایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیاوە لە عەفرین.

روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند،  تەرمی کچە شەڕڤانێك لە عەفرین، دوای ئەوەی كەوتووەتە دەست هێزەكانی نزیك لە توركیا، بەتەواوی شێوێندراوەو بەڤیدیۆ تۆماركراوە.

بەرپرسانی یەكینەكانی پاراستنی گەل ، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە رایانگەیاند،  ئەو شەڕڤانە ناوی (بارین كۆبانێ-یە) و لە شەڕی دژی داعش لە كۆبانێ بەشداربووە.

لەو گرتو ڤیدیۆیەدا کە بڵاوبۆتەوە، نزیکەی دە چەكدار، جەستەی کچەکە بەشێوێندراوی دانراوەو دە چەکدار بەدەورییەوە وەستاون.

یەپەگە بەهۆی شێواندی تەرمی کچە چەکدارەکە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتووە” ئیدانەی توندی ئەو كارە قێزەونە دەكەین، كە لەلایەن هاوپەیمانە تیرۆرستەكانی توركیاوە بۆ شێواندنی جەستەی مردووی ئەو شەڕڤانانە، ئەنجامدراوە”.

هاوكات دەزگاكانی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریا، ئاماژەیان بەوەكردووە، کەڤیدیۆكەیان لە لایەن چەكدارێكەوە پێگەیشتووە، كە لەگەڵ هێزەكانی توركیادا بووە.

كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا،  كەمپینێكیان راگەیاندوو، تێێدا ئیدانەی ئەو كارە دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com