نوچەنێت
وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی “تەشهیركردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام لە كلیپێكدا” سكاڵای یاسایی دژی هونەرمەندێك تۆمار دەكات.
ڕۆژی پپینج شهمه ١-٢-٢٠١٨، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، بەداخەوە لەناو كۆمەڵگەیەكی موحافیزكاری تاڕادەیەكی زۆر پابەند بەئایین و موسوڵماندا، سوكایەتی و هێرشكردنە سەر بیروباوەڕ و پیرۆزییە ئیسلامییەكانی خەڵك خەریكە دەبێتە دیاردەو بابەتێكی ئاسایی، حكومەت و دەسەڵات و دامەزراوە قەزاییەكانی كوردستان، لەم حاڵەتە قێزەونانە خۆیان بێدەنگ كردوو، بگرە هەندێجاریش دەیانپارێزن و هەندێ كەسی دەستڕۆیشتوو لەلێپرسینەوەی یاسایی دەربازیان دەكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان بڕیاریان داوە بۆ ئەم تاوانە قێزەونەی تەشهیركردن بەپیرۆزییە ئایینییەكانی گەلی كورد، كەیسێك بكەنەوە و هەموو ئەوانەی ئەم رەفتارە نامرۆیی و نائەخلاقیانە دەنوێنن بدەنە دادگاو سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بكەن، ئەگەر دادگا خۆماڵییەكانی كوردستانیش ئەركی خۆیان وەك پێویست ئەنجام نەدا، كەیسەكان ببەنە بەردەم دادگاكانی ناوەندو دەرەوەی هەرێم.
كامیل مەحمود دەڵێت “سكاڵای یاسایی لەسەر پێشەوا نەبەرد و ئەو ستاف و گروپە بەناو هونەرییەی كلیپە قێزەونەكەی ناوبراویان بۆ ئامادە كردووە، تۆمار دەكەین، کە تیایدا هەموو پێوەرە مرۆیی و ئەخلاقی و نەتەوەیی و ئاینییەكانی تێپەڕاندووە، زۆر نامرۆیانە بەتەشهیر و جنێویان بەرداوەتە هەموو پیرۆزییەكانی ئیسلام، ئەمەش بەپاساوی بەرگری لەعەفرین و خاكی كوردستان.