واشنتۆن هۆشداری دەداتە  سوریا

0

نوچە-ئاژانسەکان

واشنتۆن دەڵێت، رژێمی بەشار ئەسەد هەوڵی پەرەپێدان بە چەکی کیمیایی پێشکەوتوو دەدات.

بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاند، شوێنەواری هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوریا، نیشان دەدات کە رژێمی بەشار ئەسەد هەوڵی بەرهەمهێنانی جۆری پێشکەوتوی ئەم چەکانە دەدات، ئەمەش بە پێچەوانەی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٣یە، کە بەشار ئەسەد بەڵێنی دابوو چەکە کیمیاییەکانی لەناوببات.

بەرپرسانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەوڵەتی سوریا بەشێکی بەرچاوی ئەم چەکانەی پاراستووە .بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، وێڕای خستنەرووی ئەم بابەتە، هۆشداری دەداتە روسیا و دەڵێت، ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، مافی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی دژ بە دیمەشق هەیە.

هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، شەوی رابردوو،رایگەیاند، ئەمریکا زۆر بە جددی نیگەرانی ئەو راپۆرتانەیە، کە سەبارەت بە حكومەتی سوریا و هەوڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوپای ئەم وڵاتە، بڵاو بۆتەوە.

نائۆرت دەڵیت، واشنتۆن، وێڕای هاوپەیمانەکانی لەم بارەوە خەریکی لێکۆڵینەوەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com