نوچەنێت: روداو
عەرەبی هاوردە داوای زەویی کورد دەکەن لە شارۆچکەی شوانی کەرکووک، لە چەند گوندێکیش دەیانەوێت بەزەبری هێز کورد دەربکەن، بەگشتیش لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە داوا لە کوردانی 182 گوند کراوە، چۆڵی بکەن.
زه‌وییه‌كانی ئه‌و سنوره تاپۆی ره‌شیان هه‌یه و كورد به فه‌رمی خاوه‌نداریێتیان ده‌كات، سه‌لام عوێز، دانیشتووی شارۆچكه‌ی شوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند “ئێستا تاخمێك له‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ر به‌عێراقن له كه‌ركووك بوونه‌ته به‌رپرس، ده‌یانه‌وێت دووباره ته‌عریب له ناوچه كوردنشینه‌كان به‌رپابكه‌نه‌وه، سه‌دام حوسێن نه‌یتوانی له ته‌عریبكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان سه‌ربكه‌وێت، ئێستا ئه‌مانه ده‌توانن سه‌ربكه‌ون؟! ده‌یانه‌وێ بێن و له‌م ناوچانه به ئارامی بژین؟ ئه‌مه مه‌حاڵه”.
هاونیشتمانییەکی دیکەی دانیشتووی شارۆچکەی شوان بەناوی سه‌ردار محەممەد دەڵێ “بێگومان هاتنی ئه‌وان بە پشتبه‌ستن بووه به هێز، له 2003ـه‌وه تاوه‌كو 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كورد لەده‌سه‌ڵاتدا بووه، ئه‌ی ئه‌وكاتە بۆ نه‌هاتن و داوای زه‌وییه‌كانیان نه‌كرده‌وه؟ ئێستا ئه‌وان گرێبه‌ستی ئه‌و زه‌وییانه‌یان هه‌یه و ئێمه‌ش تاپۆی ره‌شمان هه‌یه”.
به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركووك: لە دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، بە زەبری هێز داوا لە 182 گوندی كوردنشین کراوە چۆڵی بکەن بۆ عەرەب.
كازم حه‌مه-سه‌لام، دانیشتووی شارۆچكه‌ی سه‌رگه‌ران دەڵێ “لەوەتەی من به‌بیرم دێت، ئه‌م زه‌وییانه موڵكی كورد بوون تاوه‌كو ئێستاش. ئێمه داوا ده‌كه‌ین له رێگەی یاسا و دادگاوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، كێ خاوه‌ن زه‌وییه به‌و كه‌سه بدرێت، با كێشه دروست نه‌بێت”.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا فراكسیۆنی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دوایین هۆشداریكردنه‌وه‌ی به پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ته‌كه داوه، كه چیدی هه‌وڵی دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن نه‌دات، یاساش پێشێل نه‌كات.
راكان سه‌عید، جێگری پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌ڵێت “ئێستا ئێمه له به‌رده‌م كێشه‌یه‌كین، کۆمەڵێک زه‌وی هه‌یه به‌ناوی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵه‌وه‌یه و راده‌ستی هه‌ندێك خه‌ڵكی كردووه، ئێمه كارمان بۆ جێبه‌جێکردنی نووسراوه وەزارییه‌كان كردووه، نه‌ك دژایه‌تیكردنی كورد”.
جگه له كورد زه‌وییه‌كی زۆری توركمانه سوننه‌كانی كه‌ركووكیش هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌عریبكردنیان له‌سه‌رە، به‌ڵام به‌هۆی بوونی چه‌ند سه‌رایه‌یه‌كی حه‌شدی توركمانی، هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌بوونه‌ته كردار.