شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەوەی لە موچە گرنگترە چاکسازییە لە لیستی پێشمەرگە

0

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ئەندامێکی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی عراق رایدەگەیەنێت، عەبادی بەڵێنی داوە ١٧٪ بودجەی هێزە وشکانییەکانی عێراق بداتە پێشمەرگە. دەشڵێت “ئەوەی لە موچە گرنگترە چاکسازییە لە لیستی پێشمەرگە”.

ئەمڕۆ (چوارشەممە ١-٢-٢٠١٨) فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و لە بارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد، بەتایبەت بودجە و موچە. 

لە لێداونێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بودجەی پیشمەرگەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ عەبادی باسی لەوە کرد، کە ١٧٪ بودجەی هێزە وشکانییەکانی عێراق دەداتە پێشمەرگە، بەڵام راست ناکات، ئەگەر راستی بکردایە، لە ساڵانی رابردوو بەڵێنی داوە، ١٧٪ بدات، بەڵام جیا لە هێزە ئاسمانییەکان و هێزە تایبەتییەکان (ئیتیحادییەکان)، لە هێزە وشکانییەکان.

شاخەوان عەبدوڵڵا پێیوایە، ئەوەندەی گرنگە چاکسازی لە لیستی پێشمەرگەدا بکرێ، ئەوەندە گرنگ نییە کی موچەکەی دەدات، ئەگەر چاکسازی لە لیستەکەدا بکرێ حکومەتی هەرێم خۆشی دەتوانێ موچەکەیان بدات. 

ئەو پەرلەمانتارت ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ هەزار پێشمەرگەی هەیە بە خانەنشینەوە، بەڵام حکومەتی عێراق ئەگەر بێتوو  ١٧٪ کۆی هێزەکانی بەرگری عێراقمان پێ بدات، بەبێ دەرکردنی هێزە وشکانییەکان و هێزە ئاسمانییەکان، کە ٣٠٠ هەزار دەکات، بەشی هەرێم نزیکەی ٥٠ هەزار کەس دەبێ. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو هێزانەی (هێزە ئاسمانییەکان و هێزە تایبەتەکان [ئیتیحادییەکان]) لێدەر نەکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com