نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی كورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌غدا ٢٥٠ملیار دیناره‌كه‌ی له بانكێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی داناوه ، نه‌یداوه‌ته دارایی هه رێم.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١-٢-٢٠١٨، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند ، هیچ بره‌پاره‌یه‌كمانه حكومه‌تی عێاقه‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵكو ئه‌و ٢٥٠ ملیار دیناره، له بانكێكی ژێر كۆنتڕۆڵی حكەومه‌تی عێراق دانراوه له ژێر ده‌ستی هه‌رێمدا نی یه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ٢٥٠ملیار دیناره‌كه‌ی عێراق و رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكومه‌تی عێراق ئه‌و ٢٥٠ ملیار دیناره‌ی له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق داناوه و، نه‌یخستوه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
نه‌جیبه نه‌جیب جەخت لەوەدەکاتەوە کە، ، ئه‌مری خەرج كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی نێردراوه‌ته لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر، هه‌ر له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراقدایه ، به‌ڵام ده‌كرێت له هه‌ر كاتێكدا بێت ئه‌و بڕە پاره‌یه بخریته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ، دوای ته‌واو بونی ئه‌و وردبینیه‌ی كه له لیستی موچه‌خۆران ده‌ستی پێكراوه.