گۆڕانکارییەکە سستمی کارەبای سلێمانی، دەگرێتەوە؟

0

 نوچەنێت: تایبەت

پرۆسەی  دانانی جۆزەی  ٢٠   ئەمپێری بۆ ماڵانم لە قەزا و ناحیەکانی پارێزگای  سلێمانی، بەردەوامە  و  گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا لەبەرنامەماندانییە، لە ناوشار جۆزەی ٢٠ ئەمپێری بۆ ماڵان دابنێین.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سیروان محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سلێمانی، لە بارەی دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری بۆ ماڵان رایگەیاند”لە ناوشاری سلێمانی، تەنها لە یەك گەڕەك جۆزەی ٢٠ ئەمپێری بۆماڵان دانراوە. بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی فەنییەوە لە ئێستایا لەبەرنامەماندانییە، لە ناوشار جۆزەی ٢٠ ئەمپێری بۆ ماڵان دابنێین، دەبێت ئەو کێشە فەنیانە چارەسەر بکەین، ئەوکات ئەتوانین”.    

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پڕۆسەی دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری، لە دەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامە و لە زۆربەی شوێنەکانی، وەک دوکان، بازیان، خەلەکان، چوارتا، ماوەت، سەید سادق…، دانراوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com