نوچەنێت
گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە کۆمسیۆن و پەرلەمان و حکومەت، بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردن کۆدەبنەوە.
سەفین دزەیی گوتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی دا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند”کۆمسیۆن پێویستى بە ١٠٠رۆژە بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن، بەم نزیکانە کۆمسیۆن و پەرلەمان و حکومەت بۆ دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردن کۆدەبنەوە”.
سەبارەت بە کۆبونەوەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادى لە داڤۆس، سەفین دزەیی گوتى”لە داڤۆس کۆبوونەوەیەکى باش هەبووە، لە چوارچێوەیەکى گشتیدا لێکتێگەیشتن هەبووە، بەڵام رێککەوتن نەکراوە. بڕیارە لە داهاتویەکى نزیکدا چەند کۆبونەوەیەکى دیکە ئەنجام بدرێت، بۆئەوەى چوارچێوەیەکى وا دابڕێژرێت کە هەردوولا سودمەندبن”.