تایبه‌ت:نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فاكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی به‌رامبه‌ر به پشكی هه‌ریمی كوردستان، لەجاران نەرمتربوو.
ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه ١-٢-٢٠١٨، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه، دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ عه‌بادی، به- به‌راوورد به‌و نوسراوەی كه پیش‌تر له وه‌ڵامی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ناردبوی بۆ په‌رله‌مان، نه‌رمتر بوو. عه‌بادی نەرمی زیاتری نواند.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو گوتی، عه‌بادی به‌ڵێنی دا كه یاسایی بودجه به جۆرێكی لێ بكرێت، مافی هه‌ریمی كوردستانیش زامن بكرێت كه فراكسیۆنه كوردیه‌كانیش ده‌نگی پێ بده‌ن.
موسه‌نا ئه‌مین رایگه‌یاند، عه‌بادی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه ده‌یانه‌وێ به جۆرێك بودجه دابڕێژنه‌وه، پارەی زیاتر بۆ حكومه‌تی عێراق بگه‌ڕێته‌وه. بۆیه بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستانیش كه‌مكراوه‌ته‌وه .
شایانی ئاماژە پێکردنە هەر ئەمڕۆ، لە كاتژمێر ٦ونیوی ئێوارەوە جارێكی دیكه فاكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی لەکۆبوونەوەدان.