وەزارەتی دارایی رونکردنەوە لەسە پارەکەی بەغدا، دەدات

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەکمان لە بەغدادەوە بۆ دابەشکردنی موچە پێنەگەیشتووە. ئەو پارەیەی هاتووە لە بانکێکی تایبەت بە حکومەتی عێراقدا دانراوە.

ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ ١-٢-٢٠١٨، وەزارەتی دارایی لەرونکردنەوەیەکدا، باسی ئەو بڕە پارەیەی کرد، کە لەرۆژانی رابردوو گوتیان، لەبەغداوە بۆ موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەنێردراوە.

بەپێی راگەیاندنەکە، رۆژی ٢٥-١-٢٠١٨، بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە بانكی مەركەزی بەغدادەوە، بۆ لقی بانكی مەركەزی عێراق لە هەولێر، نێردرا. ئەم بانكە  پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە نییە و، كارەكانیان لە ژێر بڕیاری بانكی مەركەزی دایە.

لەراگەێندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، هیچ بڕە پارەیەكی  لە بەغداوە بۆ دابەشكردنی موچە، پێنەگەیشتووە. بەڵكو لیژنەكانی  پێكهاتوو لە نێوان بەغداد و هەولێر لەسەرجەم وەزارەتەكان جگە لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، لە وردبینی بەردەوامن.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، کە وەزارەتی دارایی و ئابوری، هەموو لایەك دڵنیا دەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لەسەر دابەشكردنی موچە و هەر بڕە پارەیەك لە بەغدادەوە بێت. ئەوا وەزارەتەکەیان رایدەگەینێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com