حەیدەر عەبادی، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان، کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، لەگەڵ فراکسۆنە کوردییەکان کۆبێتەوە.

دوای ئەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان، لەسەر ناڕازیبوون لە بودجەی ساڵی ٢٠١٨، بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد. بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەیدەر عەبادی لەگەڵیان کۆبێتەوە.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیبووی. حەیدەر عەبادی پێشنیاری کردووە، به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه‌.

دوای تێپەڕبوونی مانگێک لە ساڵی ٢٠١٨، تا ئێستا بودجەی ساڵی نوێ لە پەرلەمانی عیراق پەسەند نەکرسوە، فراکسیۆنە کوردو سوننەکان دەڵێن، تەنیا لەبەرژەوەندی شیعە داڕێژراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com