لە کەرکوک بەرپرسێک تیرۆردەکرێت

0

نوچەنێت-هەولێر

رۆژی چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پاریزگای کەرکوک رایگەیاند، جەنەراڵێکی سوپای سەردەمی سەدام حوسێن لە باشوری رۆژئاوای شاری کەرکوک، کوژراوە.

سەرچاوەکەی سەر بە حکومەتی عێراق دەڵێ، چەکدارانی داعش هەستاون بە کوشتنی لیوا روکنی خانەنشین ئەنوەر عوبێدی، لە گوندی تەل خەدیجەی سەر بە ناحەیی ریاز، لە سنوری قەزای حەویجە لە پاریزگای کەرکوک.

بەڵام تا ئێستا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەو جەنەراڵە سوننە مەزهەبەکە رانەگەیاندووەو، دووریش نییە میلیشیا شیعەکان لە پشت کوشتنی بن.

حەویجە، ئێستاش مەیدانی کوشتن و رفاندن و تیرۆری جۆراوجۆرە، ئەوە لە کاتێکدایە ٢٥ی مانگی ١٠ی ساڵی پار حەیدەر عەبادی رایگەیاند، کە حەویجە بە تەواوی لەلایەن سوپا و حەشدی شەعبییەوە کۆنترۆڵکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com