نوچەنێت
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كانیان و رێكکه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا خسته روو.
كه‌ریم شنگالی، کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەمریکایە، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند ، ئەمریکا پشتگیریی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات، هانی هەدوولا دەدەن بۆ گەیشتن لە رێککەوتن.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چوار رێککەوتنیان لەگەڵ بەغداد ئیمزا کردووە. یەکێکیان لە بارەی فڕۆکەخانەکانە و ئێستا ڕێککەوتننەکان لە بەردەستی عەبادییە، ئومێد دەکەن لە ماوەیەکی نزیک پەسەندی بکات.
ئەوەشی راگەیاند کە”ئەمریکا پشتگیریی لە حکومەتی هەرێمی بەهێز دەکات. لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ‌دا و هەموو کارێک لەوبارەیەوە دەکەن”.