نوچەنێت
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت كردووه، هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌٣١-٨-٢٠١٨، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ستیڤ گڵن، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت سه‌ردانی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ستیڤ گڵن، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، باسی له سه‌ردانی جۆنسولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر كرد، كه به پێویستیان زانیوه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌تایبه‌ت بابه‌تی موچه و فرۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان.
هەروەها باسیان له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرد، كه بڕیاره له كوێت ئه‌نجام بدرێت و به پێویستیان زانی، شاندی هه‌رێم به‌شداری كۆنگره بكات.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، باسی له به‌ره‌و پێشچوون و لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و گوتی، زانیاری پێویست دراوه‌ته لیژنه‌كانی وردینی كه له‌غداوه هاتوون و ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه موچه دابه‌شكرێت
وه‌زیری دارایی ئابوری داواشی كرد، كه هاوكارییه داراییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام بن، ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی ئێستا بڕیاری لێردراوه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان