نوچهنێت: تایبهت
لە حاجیاوا بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتۆمەتی تەقە کردن لەخۆپیشاندەران لەبارەگاکەی، بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکرا.
زنجیرەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، لە زۆنی سەوز ساڵی رابردوو ئەنجامدرا، بەشێک خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە حاجیاوا، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی بە نوچەنێت-ی راگەیاند: ئەو بەرپرسەیان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك هاوڵاتیانی ناحیەی حاجیاوا دەستگیركراوە بەتۆمەتی ئەوەی لەخۆپیشاندانەكانی ساڵی رابروودا لە ناوچەی پارتیەوە تەقە لە هاوڵاتیان كراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە بەو تۆمەتە ناوی چەند كەسێك دراوە بە پۆلیس، یەكێك لەو كەسانەش بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوای پارتی بووە، ئەمڕۆش بانگهێشتی بنكەی پۆلیس كراوەو لە ئێستادا دەستبەسەركراوەو دەست كراوە بە لێكۆڵینەوە.