نوچەنێت:تایبەت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خونێدنی باڵای هه‌رێمی رایدەگەیەنێت، داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌شێوازێكی ته‌كنیكی و زانستی رێكخراوه‌و ،دووره له بانگه‌شه‌ی حزبی و سیاسی.
شوکریە شێخانى، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانى کوردستان، لە فەیسبوکی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رونکردنەوەیەکى نوسیوە و، داواى داتا و زانیارى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم، دەکات.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خونێدنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێم، له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پەرله‌مان و پەرله‌مانتاران كردووه، بەڵام ناكرێت كه‌سێك كه خۆی به په‌رله‌مانتار داده‌نێت، به‌ده‌ر له كاره پڕۆفیشناڵه‌كانی و له‌فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی به‌ئاره‌زوو گومان بخاته سه‌ر داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، بێ هیچ به‌دواداچونێك و بێ ئه‌وه‌ی داوای داتا و زانیاری له وه‌زاره‌تی به ره‌سمی كردبێت”.
هەروەها دەڵێت”كاری پارله‌مانتاری كارێكی پڕۆفێشناڵانه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێوشوێنه‌كان دیاریكراوه كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كان بكه‌ن و، چۆن داوای هه‌ر داتا و زانیارییه‌ك بكه‌ن كه بخوازن له دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان به‌ده‌ستی بهێنن”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گوتیشی”داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌شێوازێكی ته‌كنیكی و زانستی رێكخراوه. دووره له بانگه‌شه‌ی حزبی و سیاسی. وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك بکات، به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌یه‌كی ئیتیكی و پڕۆفێشناڵدا داوا بكرێت”.