زێباری: عەبادی، بابەتی ناردنی موچە بۆ ئەم مەبەستە دوروژێنێ

0

نوچە-هەولێر

عەبدولباری زێباری،  پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، دەڵێ “لێدواییەکانی ئەم دواییەی حەیدەر عەبادی، سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بانگەشەی راگەیاندندایە”.

پەرلەمانتارە کوردەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت “عەبادی چەند مانگێکە، بەڵێن بە گەلی کورد دەدات موچەیان بۆ بنێرێ، بەڵام تا ئەم ساتەش بەڵێنەکانی هیچیان لێ سەوز نەبووە”.

زێباری هەروەها دەڵێ “عەبادی دەیەوێ، لەو رێگەیەوە فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر خۆی سوک بکات، هەروەها ئەو داخوازییانەی لە ناوخۆی عێراق، لەلایەن حزیب و کەسایەتییەکان کە ئامادەی رێکخستنی دەستپێشخەرین بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەکی گونجاو، لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com