نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارین كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێته ناو هاوپه‌یمانیه‌تی لایه‌ن و كه‌سایه‌تی یه ئیسلامیه‌كانه‌وه .
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٣١-١-٢٠١٤، یه‌كگرتوو- و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ رێکخراو-و بانگخواز و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی شاری هه‌ولێر، بە مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵویستیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له یه‌ك لیستدا، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو کۆبوونەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه، له‌گه‌ڵ بانگخواز و كه‌سایه‌تی و ریخراوه ئیسلامییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، له‌گه‌ڵ بانگخواز و كه‌سایه‌تی و ریكخراوه ئیسلامییه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه و یه‌كخستنی ئه‌و لایه‌نانه بوو، هەروەها گه‌شه‌دان به پڕۆژه‌ی ئیسلامی له كوردستان، ئامانجێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
سه‌باره‌ت به به‌شدارنه‌بونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له كۆبونه‌وه فراوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر عه‌بدوڵڵا وه‌رتی گوتی ، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له نیوان یه‌كگرتوو- و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئومێد ده‌كه‌ین له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی ئیسلامییه‌كان بكات، چونكه پێمان وایه كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شێكی گرنگه له رابونی ئیسلامی كورستان.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئاشكرای ده‌كات، کە له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا، یه‌كگرتوو-و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ریكخراو بانگخواز و كه‌سایه‌تی یه ئیسلامییه‌كان له یه‌ك لیستی هاوبه‌شدا ده‌بن، هیوادارین كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بێته ئه‌و لیسته ئیسلامییه‌وه.