نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئێستا هیچ كاتێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، دیاری نه‌كراوه.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و دیاریكردنی ده‌سته‌یه‌كی باڵا بۆسه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كێتی، بەنیازە لە داهاتوو کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ره‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، تا ئیستا هیچ كاتێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه و ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه. هه‌ركات كاتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، دیاری كرا راگه‌یاندنه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
ره‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم دەڵێت، بۆچونێك هه‌یه كه تا راده‌یه‌ك كۆده‌نگی له‌سه‌ره، كه كاك كۆسره‌ت و هێرۆخان سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی بكه‌ن هه‌تا كاتی كۆنگره، هاوكات سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌ش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌كته‌ب سیاسییه‌ی ئێستا وه‌ك مه‌كته‌ب سیاسی كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌تا كاتی كۆنگره، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی گوتی، هه‌موو پێشنیاره‌كان له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.