نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، لە سبەینێ وە لیژنەکانی وردبینی حکومەتی عێراق، دەست بەکارەکانی وردبینی سەرجەم وەزارەتەکانی ھەرێم دەکەن.
نەژدەت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند”ئەو لیژنەیەی له بهغداوه هاتوون، له سبهینێ وه دەستدەکەن بەکارەکانیان، بەمەبەستی وردبینی لە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی ووردبینی کەلەبەغدا ھاتوون، دوێنی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکانی ھەرێم، لە کۆبوونەوەدان.