نوچەنیت-شەرقولئەوسەت
سەرکردەیەکی پەیەدە دەڵێت، دوور رۆژ بەر لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە بنکەی سەربازی حەمیمیم، لە ژێر چاودێری روسیا، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەرپرسانی کورد و دەوڵەتی سوریا بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەدا روسیا پێشنیاری رادەستکردنی عەفرینی بە سوپای سوریا کرد.
ئیبراهیم ئیبراهیم، یەکێک لە بەرپرسانی پەیەدە لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، رایگەیاند، روسیا پێشنیاری رادەستکردنی شاری عەفرینی لەو رووەوە کرد، کە بەر بە هێرشەکەی تورکیا بگرێت.
ئەم بەرپرسەی پەیەدە، بە شەرقولئەوسەتی گوتووە، بەرپرسانی کورد پێشنیارەکەی مۆسکۆیان رەتکردەوە. دوای ئەو دژایەتییە بوو کە مۆسکۆ گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای تورکیا هەڵکرد و ئۆپەراسیۆنەکەی چڵە زەیتون، دەستی پێکرد.
ئیبراهیم هەروەها دەڵێت، بەر لەوەی کە تورکیا لە دەستدرێژی بۆ سەر سوریا بەرپرسیار بێت، روسیا لەم رووداوانەی دوایی لە عەفرین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە..