ئەردەلان نورەدین: لیژنەکەی خورماتوو بۆ شاردنەوەی راستییەکانە

0

 

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دروستکردنی لیژنەکەی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی خورماتو، تەنها بۆ مراندن و شاردنەوەی راستییەکان.

پەرلەمانی عێراق، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەروداوەکانی دووزخورماتوو و ئەو پێشێلکاریانەی لەدوای رووداوەکانی ١٦ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەرامبەر بەهاوڵاتیانی شارەکە، لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە، ئەنجامدراوە. بڕیاریدا بەدروستکردنی لیژنەیەك لەپەرلەمانی عێراق.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، دکتۆر ئەردەلان نورەدین  ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی  عێراق، لە بارەی پێکهێنانی لیژی پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکانی دوزخورماتو رایگەیاند”لەماوەی رابردووداچەندین  لیژنەی دیکە لەپەرلەمان پێکهێنراوە، بەڵام پێکهێنانی ئەو لیژنانە لەکۆتایدا تەنها بۆ ئەوەبووە، کە بابەتەکە دوابکەوێت و هیچ کاری لەسەر نەکرێت”.

ئەردەلان نورەدین ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا لیژنەکە لە پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە، رەشبینە بەپێکهێنانی و دەڵێت”پێکنەهێنرایە باشتربوو، لەو بڕوایەشدانیم بگاتە هیچ ئەنجامێک”. گوتیشی”مەبەست لێی تەنهابۆ مراندن و شاردنەوەی راستییەکان و دۆسیەکانە، چونکە ئەوانەی کەتوشی کێشەبوون لەو ناوچانە زیاترکوردن، بۆیە دەبوایە زیاتر لیژنەکە کوردی تێدابوایە، نەک عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە”.

ئەندام پەرلەمانەکەی پارتی ئاماژەبەوەدەکات،ئەگەر کێشەیەک لەشاری بەسرا بوایەیان لەشارێکی دیکەی عێراق، بێگومان ئەندامانی ئەو شارە دەچوون کارەکەیان ئەنجامدەدا. زیاتر لەو پێکهاتەش دەبوو کەتوشی زیان بون، بەڵام بەداوە ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی دووز خورماتوو پێکهێنراوە. ئەندامەکانی کە دانراون عەرەب و تورکمانن، بۆیە لەو بڕوایەدام لەحاڵەتی غیابی کورد هچ نەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com