نوچەنێت-بەغداد تودەی
رۆژی سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاندووە، کە سەرەرای سەردانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان بۆلای حەیدەر عەبادی و لایەنە شیعەکانی تر، ئامادەیی دەربڕینی ئەو لایەنە کوردییانە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ عەبادی و شیعەکان، ئەمریکا سەرنجی لەلای لێک نزیککردنەوەی حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانییە.
سەرچاوەکە بە بەغداد تودەی گوتووە “سەردانەکانی ئەمدواییەی بەرپرسانی ئەمریکا و دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەمریکییەکان، هەندێک گۆڕان لە هەڵوێستەکان بەدیهاتوون”.
سەرچاوەکە هەروەها دەڵێ “ئەمریکییەکان دەیانەوێ، حەیدەر عەبادی بۆ خولی داهاتووش پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێتەوە و بۆ ئەومەبەستەش دەیانەوێ پشتیوانی لەناو لایەنە جیاوازەکاندا بۆ کۆبکەنەوە”.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە “ئەمریکا دەزانێ لایەنە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان گۆڕانی لیدەرچێ هەموو لایەنی بچووکن و کورسی ئەوتۆ بەدەستناهێنن، بۆیە روویکردووەتە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەوڵی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی ئەو پارتە و حەیدەر عەبادی دەدات، ئەوەش ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو بۆ هەولێر”.