نوچەنێت-هەولێر
هەردو کونسوڵی ئێران و تورکیا، لە هەولێر و لە هەمان رۆژدا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان دەکەن و، خواستی وڵاتەکانیان بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان، دووپات دەکەنەوە.
بەپێی راگەێندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان، سێشەممە ٣٠ی کانونی دووەم مورتەزا عیبادی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، سەردانی فەرمانگەکەی کردووە. هەردوولای باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئێران و سەردانی ئەم دواییەی نیچیرڤان بارزانی بۆ ئێران کردووە.
هەروەها تاووتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولایان کردووە، بە تایبەت لە رووەکانی ئابووری و کەلتوورییەوە.
عیبادی خۆشحاڵی بە سەدانەکەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕیوە و هیوای خواستووە، پەیوەندیەەکانی کوردستان و ئێران لە هەموو رووەکانەوە پتەوبکرێن. باسیشی لە قۆناغێکی نوێی پەیوەندیی نێوان کوردستان و ئێران کردووە. بە تایبەت لە رووی ئابوری و کەلتورییەوە.
کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر، گوتویەتی، ئێران خوازیارە هەرێمی کوردستان هەموو مافە شایستەکانی خۆی لە بودجەی عێراقدا وەربگرێ و، هەموو مافەکانی دیکەشی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق.
هەر هەمان رۆژ، هاکان کارچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەروەی حکومەتی کوردستان و کردووە و ئامادەیی وڵاتەکی دەربڕیوە بۆ هاندانی هەولێر و گفتوگۆ بە ئاراستەی گفتوگۆ، تا چارەسەربوونی هەموو کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا.
هەردوولا، جەختیان لە بەردەوامیی گەشەپێدانی پەیەوەندییەکانی نیوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە.