سەرۆکی سی.ئای.ئەی: هۆشداریم داوەتە قاسم سولەیمانی

0

نوچە-بی بی سی

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا(سی.ئای.ئەی) لە نوێترین لێدوانی خۆی لە بارەی ئێرانەوە، دەڵێت، ئێران هێزەکانی خۆی بۆ مەبەستی تێکدەرانە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپی دەکات.

مایک پۆمپئۆ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی بی بی سی، گوتەیەتی، ئەمریکا لە ئێستادا چاوی لە سەر سوریا-یە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران لەم وڵاتە کار دەکات و لە دیراسەکردنی دۆخی ئاڵۆزی سوریا بەردەوامە.

پۆمپئۆ بە ئاماژەدان بە نامەکەی ساڵی رابردووی بۆ فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، دەڵێت، پێشتریش هۆشداریم داوەتە قاسم سولەیمانی و پێم راگەیاندووە، کە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، قابیلی قبوڵ نییە.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هەروها دەڵێت، ئێران بە رێگەی هێزە بەوەکالەتەکانی لە یەمەن، هێرشی موشەکی کردۆتە سەر سعودیە و جۆرێکە لە راگەیاندی شەڕ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com