کۆنفڕانسی سوچی دوخرا

0

نوچە-مشرق

کۆنفڕانسی سوچی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە،٣٠ جانیوەری بەڕێوەبچێت، بە هۆی ناکۆکی دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لە گەڵ تورکیا و روسیا دواخرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ، دوای ٧ ساڵ لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، سوریەکان لە دەوری مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە.

روسیا لەم بارەوە رایگەیاند، دەستپێکی کۆنفڕانسی سوچی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، بە هۆی ناکۆکی نێوان دی مستۆرا و تورکیا و مۆسکۆ دوخرا.

کەنالی هەواڵی”الاخباریە”ی سوریا، لە سەرزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، دانیشتنی یەکەم بۆ کرانەوەی ئەم کۆنفڕانسە بە هۆی ناکۆکی و جیاوازی بۆچوون لە نێوان لایەنەکانی بەشدار، دواخرا.

بڕیار بوو کاتژمێری ١٠ی ئەمڕۆ، کۆنفڕانسی گفتوگۆکانی ئاشتی سوچی بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠٠ کەسایەتی سوری دەستپێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com