هێرش کرایە سەر کاروانێکی سەربازی تورکیا

0

نوچە-روسیا الیوم

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند، سوپای سوریا بە هاوەن هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی تورکیا لە باشوری پارێزگایای حەلەب.

کەناڵی هەواڵی “روسیا الیوم”،ئەمڕۆ سێ شەممە،٣٠ی جانیوەری رایگەیاند، سوپای سوریا کاروانێکی سەربازی هێزەکانی سوپای تورکیای لە نزیک شاری”العیس”لە باشوری پارێزگای حەلەب کردە ئامانج.

هەر لەم پەیوەندیەدا، کەناڵی هەواڵی “المیادین” رایگەیاند، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە لایەن تۆپخانەکانی سوپای سوریا کراوەتە ئامانج.

روسیا الیوم دەڵێت، ئەم هێرشەی سوپای سوریا دوای ئەوە هات کە کاروانێکی سەربازی تورکیا ئاودیوی سنورەکانی سوریا بوون.

پێشتر دەوڵەتی سوریا لە بارەی دەستوەردانی سەربازی تورکیا لە خاکی سوری، هۆشداری دابوو- و جەختی کردۆتەوە کە ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سەر خاکی خۆی بە پێشێلکردنی هەرێمی خۆی دەزانێت.

روسیا الیوم سەبارەت بە کاردانەوەی تورکیا رایگەیاند، دوای ئەم هێرشە، دوو فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف ١٦ بەرەو ئاسمانی سوریا جوڵەیان پێکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com