عەبادی  وحەکیم جیابوونەوە

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

هاوپەیمانی نەسر و رەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە بە پێی هەڵسەنگاندنیکی تەکنیکی، هەردوو لایەن گەیشتنە ئەو ئەنجامە کە وەک دوو لایەنی سەربەخۆ و جیاواز لە یەکتر، بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی  ورەوتی حیکمە، بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، کە پێشتر لە سەر هەڵبژاردنەکان رێککەوتنیان کردبوو، سەید عەلی علاق، بە نوێنەرانەیتی هاوپەیمانی نەسر و شێخ حەمید معلە، بە نوێنەرایتەی لە لایەن رەوتی حیکمەوە، بڵا وبووەوە، جیابوونەوەیان لە یەکتر راگەیاند.

لە بەیانننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، هەردوولایەن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رێککەوتوون، کە لە ١٢ی مانگی مەی بەرێوە دەچێت، بە دوو لیستی جیا دادەبەزن. ئەم رێککەوتنە بە رەزامەندی هەردوو لایەن و بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دو ولا کراوە. بڕیارەکەش تەنها هۆکاری تەکنیکی هەیە.

هاوکات رەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسر، جەخت لە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی نێوانیان دەکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com