وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات

0

نوچەنێت-هەولێر

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس، رایگەیاند، پاریس دەستخۆشی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و داوا دەکات، لە چواچێوەی دەستوردا کێشەکان چارەسەربکرێن و رێز لە خۆرێبەریی هەرێمی کوردستان بگیرێ.

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بەیاننامەیەک دەستخۆشی لە دەستپێکی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی، کردووە.

دۆڵەمەڕی دەڵێت، فەرەنسا هیواخوازە گفتوگۆکان فراوان بکرێن، تا چارەسەری سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نیوان هەولێر و بەغدا، لە چوارچێوەی دەستور و رێزگرتن لە دەسەڵاتی خۆڕێبەریی هەرێمی کوردستان.

هەروەک فەرەنسا پشتیوانی ئەوەیە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوان و بەشداربێت لە گفتوگۆکانی نیوان هەولیر و بەغدا.

دۆڵەمەڕی ئاشکرایکرد، کە بڕیارە جۆن ئۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەر لە بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە ١٢-١٤ی شوبات لە کوێت سازدەدرێ، سەردانی هەریەکە لە هەولێر و بەغدا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com