نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، رایدەگەیەنێت، لەئایندەیەکی نزیکدا لە ماوەی کەمترلەمانگێک ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان (دهۆک-موسڵ) دەستپێدەکاتەوە.
لە دوای داگیرکردنی موسڵ، لەلایەن داعشەوە بۆماوەی چوار ساڵە ئاڵو گۆڕی بازرگانی لەنێوان پارێزگای (دهۆک-موسڵ) وەستاوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەشار کیکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، لە بارەی دەستپێکردنەوەی ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان موسڵ و دهۆک ریگەیاند”ئێستا رێگای نێوان ( دهۆک-موسڵ) ئاسایی یەو، هاتوو چوونی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بچوک بەشێوەیەکی ئاسایی دەکرێت، لەهەوڵی بەردەوامی داین بۆئەوەی رێگاکە لەڕووی بازرگانیشەوە بکرێتەوە”.
سەبارەت بەکاتی کردنەوەی رێگاکە، لەرووی بازرگانییەوە بەشار کیکی، گوتی”لەئایندەیەکی زۆر نزیک لە ماوەی کەمترلەمانگێکدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە، چونکە لە ئێستادا سەرقاڵی دانانی کۆنتڕۆڵین لەناوچەیەکی نزیک گوندی فلفل، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کردنی ئۆ تۆمبێلە بار هەڵگرەکان”.