پەرلەمان، بڕیارێکی عیراقی دژی هەرێم هەڵوەشاندەوە

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە بەهەڵوەشاندنەوەی، بڕیاری راگرتنی مامەڵەبانکییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ هەرێم.

له‌ دوای‌ ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، وەک سزایەك بۆ هەرێمی کوردستان بەبڕیارێکی پەرلەمانی عێراق، کە بەسەر بەسەر بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقی‌ سەپێندرابوو، سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ بانكییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌  كوردستان راگرێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، خۆشەوی خەلیل ئەندامی  فراکسیۆنی پارتی  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق، رایگەیاند”ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی سه‌رجه‌م ئەو رێكار و سزایانەی‌ پێشوو، کە ‌به‌رامبه‌ر بانك و دامه‌زراوه‌ دارایییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گیرابونە بەر، بەپێی بڕیارەکە، په‌یوه‌ندییه‌ بانكییه‌كانی‌ نێوان عێراق و هه‌رێم ئاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌”.

خۆشەوی خەلیل ئاماژە بەوەدەکات، کە نوێنەرانی کورد لەناو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقن، رۆڵیان هەبووە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، ئەم بڕیارەش سودی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە  مامەڵەی بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ بانکەکانی هەرێمی کوردستان، وەکو خۆی لێدێتەوە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com