نوچەنێت:تایبەت
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ڕێژەی خانە نشینی نایاسایی زۆرە لەهەرێمی کوردستان، ڕێژەکەش لە پارێزگای سلێمانی لە هەمووشارەکانی تر زیاترە.
بەپێی لیژنەی دەستپاکی 461 خانەنشینی نایاسایی بە پلەی وەزیر و بریکاری وەزیر و ڕاوێژکار هەن، کە یەک رۆژ فەرمانبەری حکومەت نەبوون. ئەوەش فشارێکی زۆری لەسەر بودجەی گشتی دروسکردووە، بەبرێنیان پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە.
پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەڕماڵە) کە لە ٢٠ ماددە پێکهاتووە، بە بڕیاری ژمارە ١٢٩ ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی پەسەندکراو، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجەنێت، ئەنەس محەمەد، ئەندام پەرلەمانی پارتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی خانەنشنی نایاسایی رایگەیاند”ڕێژەی خانە نشینی نایاسایی زۆرە، ئەوانەشی کە بەناسایی خانەنشین کراون، هی هەموو حیزبەکانی تێدایە، یەکێتی، پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و بەشێکی کەمیش یەکگرتووی تێدایە”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی رونیکردەوە، رێژەکە لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی ترجیاوازی هەیە و، بەسەر سێ پارێزگادا کە دا بەشکراوە “پارێزگای سلێمانی خانە نشینی نایاسایی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە زیاترە و، لە دوای ئەویشەوە پارێزگای هەولێرە، هەروەها پارێزگای دهۆک لەپلەی سێ یەمدایە و خانە نشینی نایاسایی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە کەمترە”.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا ئەوانەی بەنایاسایی خانەنشین کراون، زیاتر سەر بەچ حیزبێکن، ئەنەس محمەد دەڵێت”لە پارێزگای هەولێر لە نێوان پارتی و یەکێتی هاوبەشە، لە پارێزگای سلێمانیش کە رێژەی هەرە گەورەی خانەنشینی نایاسایی لەوێ یە زیاتر یەکێتییە، لە پارێزگای دهۆک زیاتر پارتی یە”.