نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك و دووزخورماتوو، ده‌كات.
له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، بەرێککەوتنێکی ژێربەژێر، سوپای عێراق و میلیشا شیعه‌كان هاتنە شاری كه‌ركوك و خورماتوو ناوچه كوردستانیه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان، ژمەارەیەکی زۆر لەخەڵکی ئەم ناوچانە ئاوارەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ سێ شه‌مه ٣٠-١-٢٠١٨، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، لە پەرلەمانی کوردستان، ده‌ست به كۆبونه‌كانی بكات. ئه‌مە دانیشتنی سه‌ره‌تایه بۆ ده‌ست پێكردنی كاری لیژنه‌كه‌یه.
شوان شیخ ئه‌حمه‌د دەڵێت، ئه‌م لیژنه‌یه له ئه‌ندامانی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان پیكهاتوه، كه ئه‌ندامی٨ فراكسیۆن له خۆ ده‌گرێت.
له باره‌ی كاری لیژنه‌كه‌وه شوان شێخ ئه‌حمه‌د گوتی ، كاری لیژنه‌كه لیكۆڵینه‌وه‌یه له روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، دواتر ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.