نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ نوینه‌رانی عه‌ره‌به هاورده‌كان و هاوڵاتییه كورده‌كانی سنوری كه‌ركوك، روبه‌روی یه‌ك ده‌كرێنه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٢٨-١-٢٠١٨، وه‌فدێكی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی شاڵاوی به عه‌ره‌بكردن و كێشه‌ی هاوڵاتییه كورده‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و چه‌ند پرسێكی دیكه، له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كۆبونه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی له‌گه‌ڵ راكان جبور پاریزگار كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك لیستی برایه‌تی كه‌ركوك، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شاڵاوی به عه‌ره‌بكردن له ناوچه‌كانی داقوق و په‌لكانه و ناوچه‌ی شوان و كێشه‌ی هاوڵاتییه كورده‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، چه‌ند پرسیكی دیكه كۆبوینه‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی راكان جبوری، پارێزگاره عەرەبەکەی كه‌ركوك جوان حه‌سه‌ن گوتی ، پاریزگاری كه‌ركوك چه‌ند بیانویه‌كی هێنایه‌وه، كه سكاڵای هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كانی به ده‌ست گه‌یشتوه كه ئه‌و زەوی و موڵكانه‌ی ناوچه‌كانی داقوق و دبس و ناوشوان، هێشتا گرێبەستەکانیان به‌ناوی هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌یه و- وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌غدا ئه‌و گرێبەستانەیان هه‌ڵنه‌وه‌شاندوه‌ته‌وه. هاوڵاتییه كورده‌كانیش سكڵایان تۆمارنه‌كردوه.
جوان حه‌سه‌ن هەروەها گوتی، هه‌ندێك له عه‌ره‌به هاورده‌كان قه‌ره‌بویان به بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار وه‌رگرتوه. كه‌چی ئێستا هاتونەتەوە بۆ كه‌ركوك و داوای زەوییەکان ده‌كەنەوە، كه ئه‌مه دژی یاسایه و بۆیان نی یه بگه‌ڕێنه‌وه ئو ناوچەیە، چونكه قه‌ره‌بویان وه‌رگرتوه.
جوان حەسەن ئەوەشی راگەیاند، کە بڕیاره سه‌ینێ سێ شه‌ممه نوێنه‌رانی عه‌ره‌به هاورده‌كان و جوتیاره كورده‌كان، به‌ره‌و ڕوو بكرینه‌وه‌و به‌ڵگه‌كانی هه‌ردوو وه‌ربگیرێن و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان دیاری بكرێت.