نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد و سوننه‌ش دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان بایکۆت کرد‌و، به‌بێ كورد و سوننه، خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ بودجه‌كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٩-١-٢٠١٨ په‌رله‌مانی عێراق ، له دانیشتنی ئاسایی خۆی دا، خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠١٨ی عێراق كرد .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرعه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ كورد رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له سه‌ره‌تاوه بابه‌تی بودجه له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا نه‌بوو. بۆیه كورد و سوننه چوینه دانیشتنه‌كه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له پڕ بابه‌تی بودجه‌ی هێنایه دانیشتنه‌كه‌وه. بۆیه نوینه‌رانی كورد و سوننه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌مانكرد، به‌ڵام خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرد و تێ‌یان په‌ڕاند .
عه‌ره‌فا كه‌ره‌م هەروەها دەڵێت، به‌نده به شه‌خصی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقم گوت، ئه‌گه‌ر بودجه به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا بێت كورد بایكۆتی ده‌كات .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە هێشتا مه‌جالی ده‌ستكاری كردنی بودجه ماوه. بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ رونكردنه‌وه‌ی بودجه بیته په‌رله‌مان، چاوه‌ڕێی هاتنی عه‌بادی ده‌كه‌ین.