حکومەتی عیراق، موچەی ئەم وەزارەتانە خەرج دەکات

0

نوچەنیت

حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە، پێش كۆتایی ھاتن بە كاری لیژنەی وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران، موچەی مانگێكی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، خەرج بكات.

ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه‌ ٢٩-١-٢٠١٨، دکتۆر ڤیان جاف، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند “حكومەتی عێراق، رەزامەندی دەربڕیووە مووچەی مانگێكی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان خەرج بكات، تا كاری لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە تەواو دەبێت”.

چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، داوایان لە لیژنەكەی بەغدا كردبوو، پێش تەواوبوونی وردبینی لە لیستی فەرمانبەران موچەی مانگێكی ھەردوو وەزارەت خەرج بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com