نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی عێراق, بڕیاری خەرجکردنی 250 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و پارەکەش گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕی ئەو پارەیەی گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان 250 ملیار دینارە. لەبارەی چۆنێتی خەرجکردنیشی گوتی “چاوەڕی نووسراوی بەغدا دەكەین بۆ جوڵەپێكردنی پارەکە”.
هەر پەیوەست بەو پرسە، مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانیان ئەمڕۆ (دووشەممە، ٢٩-١-٢٠١٨) وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارێكی بۆ بانكی ناوەندی عێراق دەركردووە، كە بڕی 250 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان خەرج بكات. دەڵێت “وەكو باسدەكرێت، ئەو پارەیە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان”.
رۆژی دووشەممە ٢٢-١-٢٠١٨لیژنە چاودێری دارایی عێراق بەمەبەستی وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردبوو، رۆژی یەكشەممە ٢٨-١-٢٠١٨،كارەكانیان لەناو دیوانی هەردوو وەزارتەكە تەواوكرد و، بۆ بەدواداچوونی زیاتر سەردانی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیان كرد.