نوچەنێت-رادیۆ فەردا
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە بارەی رووداوەکانی ناوچە هۆشداری دەدات.
رون مەنلیس، گوتەبیژی سوپای ئیسرائیل رووی قسەی دەکات خەڵکی لوبنان و دەڵێت، ساڵی ٢٠١٨ بۆ لوبنان، ساڵی تاقیکردنەوەیە و بەهێزی بوونی پێگەی ئێران لەم وڵاتە شەڕ و بەریەککەوتنی بەدوادا دێ.
گوتەبیژی سوپای ئیسرائیل جەخت لەوەدەکاتەو، کە لە ئەنجامی چاوپۆشینی دەسەڵاتدارانی لوبنان و-وڵاتانی دیکەی ناوچەکە. لوبنان، بۆتە کارگەیەیەکی گەورەی دروست کردنی موشەک.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئیسرائیل، ئیدت تەنها باسی ناردنی چەک و پارە و راوێژکاری سەربازی نییە. ئێران بە کردەوە لقی خۆی لە لوبنان کردۆتەوە.
مەنلیس هەروەها دەڵێت، خەڵکی لوبنان نابێ ئەم وڵاتە بکاتە دەستمایەی فراوانخوازی ئێران و، نابێ پێشکەوتن و گەشەی ئابوری وسیاسی وڵاتی خۆیان بکەنە فیدای هەژمونخوازی تاران و حزبوڵڵا لوبنان .
ئەم گوتەبێژەی سوپای ئیسرائیل، لە بارەی قەیس خەزعەلی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی گوتی، ئەم گەشتیارە تیرۆریستە، وێڕای فەرماندەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە سنورەکانی ئیسرائیل نزیک بۆتەوە و، لوبنان بەرەو مەترسییەکی گەورە پاڵ پێوەدەنێت. بۆیە ئیسرائیل ئامادەی هەر سیناریۆیەکەو، هێڵە سورەکانی ئێمە دیارن و هەڵبژاردن بە خەڵکی لوبنانە